زیاتر لە ملیارێك گەنج مەترسی كەڕبوونیان لەسەرە

جیهان

14/02/2019‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەمەترسی كەڕبوونی زیاتر لەملیارێك گەنج.

بەپێی رێمخراوەكە، 1.1 ملیار گەنج بەهۆی گوێگرتن لەئامێری بیستەرەكان‌و دەنگی بەرز مەترسی كەڕبوونیان لەسەرە.

هەر بەپێی رێكخراوەكە 50%ی ئەو كەسانە، تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 35 ساڵییەی كاریگەری نەرێنی گوێگرتن لەئامێرەكان، لەوانە سەماعەو مۆبایلە زیرەكەكان لەسەریان دەركەوتووە.

رێكخراوەكە داوای لەكۆمپانیاكان كردووە، كە تەیبەتمەندی ئەو ئامێرانە بەرز بكەنەوە، بۆ ئەوەی مەترسییەكان لەسەر گەنجام كەمبێتەوە.

هـ ـ ح