بۆ یەكەمجار دوای 100 ساڵ.. وێنەی پڵنگی رەش لەئەفریقا دەگیرێت

جیهان

14/02/2019‌ 3078 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەگری بەناوبانگی بەیتانی ویل بۆرارد لوكاس، چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە وێنەی پڵنگێكی رەشە.

ئەو وێنەگرە بەریتانیا، لەناوچەیەكی كینیاو لەدرەنگانێكی شەو وێنەی ئەو پڵنگە رەشەی گرتووە، كە پڵنگەكە لەگەڵ پڵنگێكی تر بووە.

رژنامەی "دەیلی مەیل" بڵاویكردووەتەوە، لەدوای سەد ساڵ توانراوە وێنەی پڵنگی رەش بگیرێت، ئەوەش بەهۆی دەگمەنی ئەو جۆرە پڵنگە.

وێنەگرە بەریتانییەكە بەتایبەتی گەشتی كردووە بۆ كینیا بۆ ئەوەی لەنزیكەوە وێنەی ئەو پڵنگە رەشانە بگرێت، كە لەناوچەكانی ئەو وڵاتە بوونیان هەیە.

هـ ـ ح