ئەو دەستەی پێش چەند مانگێك ترامپ بۆ ماكرۆنی راكێشا ئێستا كێشایەوە

جیهان

14/02/2019‌ 2024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند سەعاتێك بەسەر ئەو تەقینەوەیەدا تێپەرنەبوو، كە هەواڵگری فەرەنسای لەشاری رەقەی سوریا كردە ئامانج، لەسەر ئاشتی باڵا لێدوان دراو تێیدا باسی نییەتی پاریسی كرد دەربارەی كشانەوەی هیزەكانی ئەو وڵاتە لە سوریا.

پێدەچێت، پاریس خۆی لەناو تەڵەدا بینبێتەوە، پاش ئەوەی هێزەكانی پەیوەندییان بەهێزە ئەمەریكییەكانەوە لەسوریا و پێش مانگێك بڕیارە لەناكاوەكەی واشنتۆنی بیست لەزاری دۆناڵد ترامپەوە بە كشانەوەی هێزە ئەمەریكییەكان لە سوریا.

بەگوێرەی قسەی پەیامنێری "سپوتنیك" رۆژی دووشەممە تەقینەوەیەك بارەگای هەواڵگری فەرەنسای لەدەوربەری باكووری شاری رەقەی كردە ئامانج و تا ئێستا زیانەكانیان نەزانراوە.

تا ئێستا زیانەكان بە نهێنی ماوەتەوە، چونكە هیچ كەسێك نەیتوانیوە بگاتە دەوروبەری ناوچەكە، یاخود زانیاری دەست كەوتبێت دەربارەی ئەو تەقینەوەیەی لەسەرجەم شارەكەدا دەنگی دایەوە، بەڵام بەڵگە لەسەر هەبوونی زیانی گەورە، هەبوونی ئۆتۆمبیلە ئاگركوژینەوەكان و ئەمپۆلانسەكان بوون، كە یەكسەر گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لەگەڵ ئەوەشدا هێزە ئەمەریكییەكان پشتێنەیەكی ئەمنییان بەدەوری ناوچەكەدا دروستكردو رێگەیان نەدا كەس لەناوچەكە نزیكبێتەوەو وێنەی دیمەنەكان بگرێت.

پاش ئەوە باڵوێزی فەرەنسا لەروسیا "سیلفی بیرمان" لە رۆژی سێ شەممە ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی لە ئێستادا لەگفتوگۆدایە بۆ كشانەوەی هێزەكانی فەرەنسا لە سوریا. 

ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە خۆیان بۆ بریاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا ئامادە نەكردبوو، لەم بارەیەوە وتی: ئێمەش وەك هەمووان تووشی سەرسورمان بووین بە راگەیاندنی كشانەوەی یەكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لەسوریا، لەو كاتەوە ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ سەركردە ئەمەریكییەكان، بەڵام فەرەنساش پابەندبوونە دیاریكراوەكانی خۆی لەئەستۆگرتووە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیدا، ئەوەشی ئاراممان دەكاتەوە قسەكردنە لەسەر كشانەوەی هەنگاو بەهەنگاو و پلان داڕێژان بۆ ئەو هێزانە.

دیارە ئەگەر بێت و وردەكاری تەقینەوەكەی بارەگای هەواڵگری فەرەنسا لە رەقە بەنهێنێ بمێنێتەوە، نابێت ئەوە لەبیر بكرێت، كە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری عەشایەرەكانی سوریا لەهەردوو شاری رەقەو دێرزور پێش چەند رۆژێك كۆبوونەوە و دووپاتی ئەوەیان كردەوە هەبوونی هێزەكانی ئەمەریكا و فەرەنسا تەنیا داگیركاری سەربازییەو ناشەرعییە و پێوستە لەسەریان وڵات جێبهێڵن، سەرەرای سوتاندنی ئاڵای هەردوو وڵات و چوونە سەری بەپێلاو لەلایەن خەڵكەوە.

پێدەچێت پرۆسەی بارەگای هەواڵگری فەرەنسا سەرەتای قۆناغێكی نوێی جیاواز بێت‌و گڕی دەستپێكردنی بەرگری بێت بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان لە خاكی سوریا و لەچەند رۆژی داهاتوودا ئاماژەكانی قۆناغی داهاتوو بەشێوەیەكی رون دەردەكەوێت.

هەروەها پێدەچێت ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئەمرۆ لە هەموو كات زیاتر هەستی بەتێكەوتن كردبێت لەو دەستەی ترامپ بۆی درێژ كرد، لەو وێنەیەدا دەستی ماكرۆن بەجۆرێك رادەكێشێ لە نموونەی راكێشانی دەستی منداڵێك لەلایەن دایكییەوە.

سەرچاوە: Sputnik news