ســوودە گـرنـگـەكـانـی شـكـۆلاتـە بـۆ تـەنـدروسـتـی مـرۆڤ

جیهان

15/02/2019‌ 808 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوودی بۆ تەندروستی دڵ‌و كەمكردنەوەی فشاری خوێن هەیە، ئەوە سوودە تەندروستییەكانی شكولایەتە بۆ جەستەی مرۆڤ.

گۆڤاری American Heart Journalی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاویكردووەتەوە، كە تێدا باسی لەسوودەكانی شكۆلاتە كردووە بۆ سەر جەستەی مرۆڤ.

بەپێی راپۆرتەكە خواردنی 28 گراما لەشكۆلاتە لەماوەی هەفتەیەكدا، مەترسییەكانی نەخۆشییەكانی دڵ بەرێژەی 18% كەمدەكاتەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە خواردنی شكۆلاتە، لێدانەكانی دڵ رێكدەخات، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی فشاری خوێنیش دەبێت، ئەوەش بەرێژەی 20%.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، كە مادەی ئەكسید لەناو كاكاو هەیە، كە پێكهاتەی سەرەكی دروستكردنی شكۆلاتەیە، ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە.

هـ ـ ح