شارپرێس.. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی:
توێکاریکردنی لاشەی
پاشای پۆپ و ئەفسانەی گۆرانی ، مایکڵ جاکسۆن
، نهێنیی تازە و سەرنجراکیش دەربارەی باری تەندرووستیی و جەستەی ئەو گۆرانیبێژە ئاشکرا دەبێت .
رۆژنامەی "میرۆر'
ی بەریتانی ئاشکرای کردووە ، بەگوێرەی راپۆرتی
توێکاری لاشەی مایکڵ جاکسۆن ، جەستەی ئەو هونەرمەندە پڕ بووە لە شوێنەواری برین ،
بەجۆرێک هەردوو قۆڵەکانی، شوێنەواری برینی پێوە بووە ، ئەوەیش بەهۆی خواردنی ئەو دەرمانانەی کە بۆ
چارەسەری خەوزڕانی بەردەوام " خەولێڕۆیشتن" بەکاری دەهێنان .
هەروەک پزیشکەکان چەندین
شوێنەواری دیکەی برینیان لە جەستەی جاکسۆندا دۆزیوەتەوە ، کە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییە
جوانکارییانەوە بووە کە مایکل جاکسۆن لەماوەی ژیانیدا کردوونی ، دیارترینیشیان دوو
شوێنەواری برین لە پشت گوێیەوە ، دوو برینی تر لە لاکانی لووتی.
راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە
دەکات کە شوینەواری تر لە دەوروبەری گەردنی و لەسەر قۆڵەکانی و مەچەکی هەبووە ، کە
پزیشکان دواتر گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەوە بەهۆکاری ئەو نەشتەرگەرییانەوە بووە
کە کردوونی ، ئەوە سەڕای ئەوەی جاکسۆن چەند تاتۆیەکی جوانکاری لەسەر جەستەی هەبووە.
مایکل جاکسۆن بەهۆی
گرفتار بوونی بەو سووتاوییەی کە رووداوێکی
ساڵی ١٩٨٤و لەکاتی وینەگرتنی بۆ ریکلامێکی کۆمپانیای پیپسی تووشی بوو ،
تووشی قژ هەڵوەرینی نیمچە تەواوەتی بوو .
هەروەک سووربوونەوە
و رووشان لە دەوروبەری سینگ و پەراسووەکانی
هەبووە ،کە ئەویش بەهۆی ئەوەی کاتێک پزیشک
و فریاگوزارەکان لە رۆژی ٢٥ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٩مایکڵ جاکسۆنیان بەبێ هۆشی لەمالەکەی
خۆیدا بینیوە ، هەوڵییان داوە گیانی لە
مردن رزگار بکەن .
شایانی باسە مایکڵ
جاکسۆن لە ساڵی ٢٠٠٩ و لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا بەهۆی خواردنی بڕیکی زیاد لەپێویست لە
سڕکەری برین ، گیانی لەدەستدا.
سەرچاوە: sputnik news