بەهۆی جەنگ‌و ململانێكانەوە ساڵانە سەد هەزار منداڵ دەمرن

جیهان

16/02/2019‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
رێكخراوی " منداڵان رزگاربكەن" لەراپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووە، ساڵانە زیاتر لەسەد هەزار منداڵ لەجیهاندا بەهۆی شەڕ‌و ململانێكانەوە دەمرن.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە، لەنێوان ساڵەكانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧  ، بەهۆی برسێتی و كەمی پاكوخاوێنی و نەبوونی چاودێری تەندرووستی پێویست و بێبەشبوون لە یارمەتی، ٥٥٠ هەزار منداڵ،  لە ١٠ وڵات، كە زەرەمەرمەنترین وڵاتن بەهۆی شەڕەكانەوە مردوون.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەگەر ئەو منداڵانەش لەخوار تەمەنی پێنج ساڵییەوەن ‌و لەو ماوەیەدا مردوون بخەینە سەر ژمارەی ئەو منداڵە ساوایانەی تر، كە پێشتر ئاماژەی پێكراوە، ئەوە ئەو ژمارەیە دەگاتە ٨٧٠ هەزار منداڵ ، تەنانەت رێكخراوەكە پێیوایە رەنگە زۆر لەو ژمارەیەش زیاتربن.

ئەو ١٠ وڵاتەش، كە رێكخراوەكە ئاماژەی پێكردوون وەك زەرەرمەندترین وڵات بەهۆی شەڕ و شۆرەكانەوە بریتنین لە "ئەفغانستان ، یەمەن ، باشووری سودان ، كۆماری ئەفریقای ناوەراست، كۆنگۆی دیموكراتی ، سوریا ، عێراق ، نەیجیریا و سۆماڵ".


لەراپۆرتەكە ئەوەش هاتووە، كە ئەگەر بەراوردی ژمارەی ئەو شەڕكەرانە بكەین، كە لەوماوەیە و لەو ١٠ وڵاتە كوژراون گەیشتووەتە ١٧٥ هەزار كەس ، واتە سێیەكی ژمارەی ئەو ساوایانەی لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەست داوە .