بۆچی یادەوەری‌و رووداوەكانی تەمەنی منداڵیمان لەبیر نییە؟

جیهان

16/02/2019‌ 1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
لەراستیدا هیچ كەسێك ئەو ساڵانەی لەبیر نییە، كە لەتەمەنی منداڵی بەسەری بردووە، كە ئەمە لەبەر ئەوە نییە وەك مێشكی منداڵ هیچ زانیارییەك وەرناگرێت، بەڵكو دەكرێت لەبەر ئەوەبێت لەو تەمەنەدا مێشك بەو شێوازە كار ناكات، كە زانیاری كۆبكاتەوە بۆ ناو دەمارە ئاڵۆزەكانی مێشك، كە پێی دەڵێن بەشی بیرەوەرییەكان. 

ڕوونە منداڵی بچووكۆلە هەندێك ڕاستی لەبیرە لەوكاتەدا وەك ئەوەی ، كە كێ دایك‌و باوكییەتبابیانە، یان داوای دایكی، یان كەسێك بكات، بۆ ئەوەی شیری پێبدات، ئەوەش لەرێگەی گریانەوە.

منداڵ تا تەمەنی نێوان ٢ بۆ ٤ ساڵان، بیرەوەری نیشاندراویان لاوازە وەك ئەو بیرەوەرییانەی، كە وردەكاری دیاریكراو دەربارەی  ڕووداوێك لەخۆدەگرێت.

ئەم جۆرە بیرەوەرییانە لە چەند بەشێكی ڕووكەشی مێشكدا هەڵدەگیرێت، یان "توێكڵی مێشك"، بۆ نموونە بیرەوەری زانیاری دەنگ دەچێتە ئەو بەشەی توێكڵی مێشك، كە  تایبەتە بەدەنگەوە، لەلاكانی مێشكدا ، كە بیرەوەری زانیاری بینین هەڵدەگرێت لەو بەشەی توێكڵی مێشك، كە  بە ”hippocampus ” ناو دەبرێت‌و ئەو بەشە پەرت بووەكان بەیەكەوە گرێ دەدات.

پاتریشاباوەر لەزانكۆی ئیمۆری لەئەتلانتاوە وتی: ئەگەر وەك شەتڵگەیەكی گوڵ لەتوێكڵی مێشكت بڕوانی، ئەوا بەدرێژایی سەرت كۆمەڵێك گوڵی زۆر دەبینیت.

”hippopotamus ” زۆر بەڕێكوپێكی لەناوەڕاستی مێشكدا داپۆشراوە، بەرپرسە لەوەی ئەو بەشانە بەیەكەوە ڕابكێشێت و بەشێوەیەكی چەپكە گوڵی هەموویان پێكەوە دەبەستێتەوە.

بیرەوەری وەك چەپكە گوڵێك، كە بریتییە لەشێوازێكی دەماری ئەڵقە بەیەكەوە بەستراوەكان، كە لە نێوان بەشەكانی مێشكدایەو بیرەوەری تێدا هەڵدەگیرێت. 

كەوایە بۆچی منداڵان زۆربەی كات ناتوانێت زنجیرە دیاری كراوەكان تۆمار بكەن تاكو تەمەنی ٢ بۆ ٤ ساڵان، كە دەروونناس نۆرانیوكۆمبی زانكۆی تێمپڵ دێڵفیا وتی: پێدەچێت لەبەر ئەوەبێت، كە ئەو تەمەنە ئەو كاتەیە، كە ”hippopotamus ” دەستدەكات بە بەستنەوەی چەندەها بەش زانیاری بەیەكەوە.

نیوكۆمب وتیشی: دەكرێت هەندێك هۆكار هەبێت بۆ ئەمە، كە بیرەوەری نیشاندراو دەكرێت پێویست نەبێت‌و ئاڵۆز بێت لەوكاتەی مندڵ تازەبەتازە فێری شت دەبێت.

نیوكۆمب هەروەها وتی: بەبۆچوونی من ئامانجی سەرەكی دووساڵی سەرەتای منداڵ بریتییە لەفێربوونی زانیاری واتای لەو تێڕوانینەوە بیرەوەری نیشاندراو ئەگەری هەیە سەرلێتێكدەربێت.

وەرگێڕان: شنیار عوسمان