هێرشبەرێكی خولی سعودی پێش میسی‌و رۆناڵدۆ دەكەوێت

وەرزش

19/02/2019‌ 613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولرەزاق حەمەد هێرشبەری یانەی "النصر"ی سعودی بەتۆماركردنی گۆڵ پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی كەوتووە.

حەمەد لەتۆماركردنی دوو گۆڵ لەیاری نێوان یانەكەی ‌و یانەی ئەهلی لەساڵی 2019 كۆی گۆڵەكانی كردە 12 گۆڵ.

بەو ژمارەیەش ئەو یاریزانە تائێستا گۆڵكاری ساڵی 2019، كە هەریەكە لەرۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس‌و میسی یاریزانی بەرشەلۆنە كەوتووە.

لەپلەی دووەمیش یاریزان ئەلیخاندرو گۆنزالیسی یاریزانی یانەی ئۆڵۆمپیكی ئیسپانی دێت، كە لەو ساڵەدا 11 گۆڵی تۆماركردووە.

هەروەها سێرجیۆ ئەگیۆرۆی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتیش لەساڵی 2019 دە گۆڵی تۆماركردووەو لەپلەی سێیەمە.

هـ ـ ح