سیستەمی بەرگری جەستەی دایك كاریگەری لەسەر منداڵ دەبێت

تەندروستی

19/02/2019‌ 1117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، ئەگەر سیستەمی بەرگری جەستە خانمێك لەماوەی دووگیانیدا چالاك ببێت، دەتوانێت كاریگەری لەسەر گەشەی مێشكی ساواكەی هەبێت.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە هەندێك لەپاڵنەرەكانی وەك، ئیلتیهاب، سترێس، نەخۆشی‌و هەستیاری دەتوانن لەچالاكبوونی سیستەمی بەرگری جەستەدا ڕۆڵیان هەبێت. 

لەئەگەری چالاكبوونی سیستەمی بەرگری، كە پڕۆتینەكان وەك بەشێك لەكاردانەوەی ئیلتیهابی ئازاد دەبنەوە.

لێكۆڵینەوەكانی پێشوو ئەوەیان لە ئاژەڵەكاندا دەرخست، كە هەندێك لەپڕۆتینەكان دەتوانن كاریگەرییان لەسەر جینەكاندا هەبێت، بەڵام زانیاری كەم لەبارەی ئەم كاریگەرییە لەسەر مرۆڤ بوونی هەیە.

لەم ڕووەوە لێكۆڵەران خانمانی گەنجیان لەماوەی دووگیانی، لەدایكبوونی منداڵ تا كاتی پێگرتنی منداڵەكە، خستنەژێر دیراسەی وردەوە، تێگەیشتن كارابوونی كورت مەودا و درێژخایەنی مێشك، پێدەچێت لەماوەی سێ مانگی سێیەمی دووگیانی لەژێر كاریگەری سیستەمی بەرگری جەستەدا بێت.


ئەو كاریگەریانەش وەك، گۆڕان لە لێدانی دڵی منداڵ لەنێو سكی دایكدا بوو، كە نیشانەكانی ئیلتیهابیان هەبوو، هەروەها بەپێی پەیوەندی نێوان لێدان دڵ و سیستەمی دەماری كورپەلە، لێكۆڵەران ئاماژە بەوە دەكەن، ئیلتیهابی دایك تەنانەت پێش لەلەدایكبوونی منداڵیش كاریگەری دادەنێت.

لەچەند هەفتەی یەكەمدا پاش سكانی مێشكی ئو منداڵانە، كە لە ماوەی دووگیانیدا پڕۆتینی پەیوەست بەئیلتیهابیان زیادبووبوو، هەندێك خەلەل لەپەیوەندی ناوچە جۆراوجۆرەكانی مێشكیان بینرا.

پاشان كاتێك ساواكە بوو بە 14 مانگ، تاقیكردنەوەی جیاواز لە لێهاتوویی جووڵەیی، گەشەی زمان و ڕەفتار لە نێوان ئەو دایكانەی كەسیسەمی بەرگری جەستەیان لەبەر ئیلتیهاب چالاك بوو بوو، دەرخست.

دكتۆر بێردلی پێترسۆن، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكە لە نەخۆشخانەی لۆس ئەنجلۆس، لەمبارەیەوە دەڵێت: لێكوڵینەوەكە نیشانیدا نیشانەكانی ئیلتیهاب لە خوێنی دایكدا دەتوانێت گۆڕانكاری كورت مەوداو درێژخایەنی مێشكی منداڵەوە پەیوەندی هەبێت.

لێكۆڵەران دەشڵێن، ئەو دۆزراوانە زۆر بەرچاون، بەڵام دەبێت لێكۆڵینەوەی زیاتر بۆتێگەیشتنی تەواوەتی  و كاریگەری چالاكی سیستەمی بەرگری دایك، لەماوەی دووگیانیدا لەسەر منداڵەكەی ئەنجامبدرێت.