سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی عێراق هاتە دەنگ

عیراق

19/02/2019‌ 1497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایدەگەێنێت "ئەوان وەکو حکومەت پشتیوانی له‌ داوا ره‌واكانی مامۆستایان ده‌كه‌ن".

‌ئەمڕۆ سێ‌شەممە عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لەوتاری هەفتانەی خۆیدا باسی له‌ كێشه‌ و داواكارییه‌كانی مامۆستایانی عیراق كرد و پشیوانی حکومەتی بۆ ڕاگەیاندن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند "ئەو هۆکارەی مامۆستایان خۆپیشاندان لەپێناویدا ئەنجامیان داوە ره‌وایه‌ و ڕێز لە مامۆستایان و لە بۆچونەکانیان دەگرین".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا "لەماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پەروەردە قسە دەکەین بۆ و بەتەواوی هەوڵی چارەسەری کێشەکانیان دەدەین".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە له‌ماوه‌ی رابردودا به‌شێك له‌ مامۆستایانی عیراق ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و داوایانكرد گوزه‌رانی مامۆستایان باشتر بكرێت.
هـ ـ ر