شەڕڤانان چەندین هاوڵاتی مەدەنیان لەدەستی داعش ڕزگارکرد

جیهان

19/02/2019‌ 903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە، کۆمەڵێک هاوڵاتی دیکەیان لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگار کرد، کە وەکو قەڵغانی زیندوو بەکاریان دەهێنان.


ئەمڕۆ سێ‌شەممە  شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە دەیان هاوڵاتیان لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکرد.

شەڕڤانان لە قۆناغی کۆتایی هەنگاوی گەردەلولی جزیرەن و بەرەو ئەوە دەچن بە یەکجاریی کۆتایی بە داعش بهێنن.
  
بەڵام چەکدارانی داعش هاوڵاتیانی مەدەنیان کردووەتە قەڵغان و بۆ پاراستنی خۆیان بەکاریان دەهێنن و لەو دەیان هاوڵاتییەی ئەمڕۆ ڕزگارکران، زۆربەیان ژن و منداڵن.

هـ ـ ر 

بەپەلە