سبەینێ یه‌كێتی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان لەئاستی ئۆرگانە جیاوەزەکانی ئه‌نجامده‌دات

کوردستان

19/02/2019‌ 1409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌، كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەڵ سەرجەم بەرپرس و كادیرانی مەڵبەند و كۆمیتەكان ئەنجامدەدات.


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، ڕایگەیاند "سبەینێ چوارشەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی ، كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ ئەنجومەنی‌ ناوەندی و مەڵبەندو كۆمیتەكان ئەنجامدەدات، كە زۆربەی كادیران بەشداردەبن".


وتەبێژی‌ یەكێتیی‌ ئاماژەی بەوەشداوە "كۆبوونەوەكە لە تەلاری هونەر لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت، گشتاندنەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌ كە ئاراستەی‌ ئەنجومەنی‌ ناوەندی و مەڵبەندو كۆمیتەكان كراوەو تایبەتە بە خستنەڕووی‌ دوایین هەڵویستی‌ یەكێتی‌ سەبارەت بەگۆڕانكارییە سیاسییەكان، بۆ كادیران رووندەكرێـتەوە".

 هـ ـ ر