پشیلەی دیزاینەرەكە زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلار میراتی بۆ دەمێنێتەوە

جیهان

21/02/2019‌ 1442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو پشیلەی لەدوای دیزاینەری بەناوبانگی فەرەنسی كارل لاگرفیلد ماوە، میراتێكی زۆری بۆ ماوەتەوە، كە زیاترە لە 195 ملیۆن دۆلارە.

سەرچاوە هەواڵییەكان باسیان لەسامانەكەی لاگرفیلد كردووەو ئاشكرایانكردووە، كە تەواوی سامانەكەی بۆ ئەو پشیلە ماوەتەوە، كە لەدوو رۆژی رابردوو كۆچی دوایی كرد.

لاگرفیلد، لەوەسێتنامەكەی راستەوخۆ سامانەكەی بۆ ئەو پشیلەی گێڕاوەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری سامانەكەی بەتەواوی زانرابێت.
 
كارل لاگرفیلد، لەتەمەنی85 ساڵی لەرۆژی دوو شەممەی رابردوو كۆچی دوایی كرد، كە كاری دیزاینی بۆ ماڵی "شانێل" دەكرد، كە ماوەی 35 ساڵ لەو بوارە ناوبانگی گەورەی هەبوو.

هـ ـ ح