ڕۆژی جیهانی زمانی دایك.. نزیكەی ٦٥٠٠ زمان هەیە لە جیهاندا

جیهان

21/02/2019‌ 2862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نزیكەی ٦٥٠٠ زمان هەیە لە جیهاندا، بەڵام ئایا دەزانیت، كە هەر زمانێك لە ماوەی دوو هەفتەدا ون دەبێت و دەمرێت؟ 

ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، لە بەرواری ٢١ شوباتی هەموو ساڵێكەدا دەكرێتەوە، ئەوەش وەك پارێزگارییەك بۆ هەموو زمانەكانی جیهان.

زمان زۆر زیاترە لەتەنیا ڕێگەیەك بۆ پەیوەندیكردن، بەتایبەتی زمانی دایكمان، كە بریتییە لە بەشێكی گرنگی كەلتورەكامان، كە هەندێك كەس وا بیردەكەنەوەو زمانمان دەتوانێت تەنانەت دیدمان بۆ بینینی جیهان بگۆڕێت.

ڕۆژێكی تایبەت
لە ساڵی ١٩٩٩، ڕۆژێكی تایبەت كرا بەپەرەسەندنی زمانی دایك، ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، مەبەستێكی تری ئەو ڕۆژە بۆ ئەوە بوو، كە زیاتر بە ئاگا بێینەوە سەبارەت ڕێژەی زمانەكان لەسەر ئەم هەسارەیە (٦٥٠٠ بە نزیكەیی)و بۆ ئەوەی پارێزگاریان لێبكەین. 

ئەو بیرۆكەیە بۆ ڕۆژێكی تایبەت لەوڵاتی بەنگلادیشەوە وەرگیراوە و بەرواری ٢١ ی شوبات ئەو بەروارەیە، كە زمانی بەنگلادیشی بەفەرمی پەسەند كرا، كە وڵاتی بەنگلادیش هەردوو یادەكەی كردەووە بەكردنەوەی پێشبڕكێی ئەدەبی و گۆرانی وتن.

بابەتی جیاواز لە هەر ساڵێكدا
هەموو ساڵێك، ڕیكخراوی 'یونسكۆ' بابەتێكی جیاواز هەڵدەبژێرێت‌و چالاكی جیاواز ئەنجام دەدات لە بنكەكەیان لەپاریس لە فەەڕەنسادا، بۆ نموونە، لە ساڵی ٢٠٠٥، تیشك خرایە سەر نووسینی ڕێنووسی نابیناكان‌و زمانی هێما و لە ساڵی ٢٠١٧، تیشك خرایە سەر چۆن خوێندنی فرەزمانی دەتوانێت یارمەتی جیهان بدات بۆ هەبوونی داهاتوویەكی باشتر.

هەروەها وڵاتانی تر، پرۆژەی تایبەتیان ئامادەكرد بۆ دیاریكردنی ئەو ڕۆژە، بۆ نموونە، لە ساڵی ٢٠١٤، حكومەتی هندستان كەرەستەی فێربوونی دیجیتاڵی بڵاوكردەوە بۆ قوتابخانەكان و كۆلێژەكان بە ٢٢ زمانی زۆر بەكارهاتووی ناو هندستان، وا خەمڵێندراو بوو ٧٥٠ زمانی جیاواز، یان دیالێكت لە هندستاندا هەبێت، كە لەو وڵاتە نزیكەی زیاتر لە ٢٥٠ زمان لەناو چوون لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا.

گرنگی زمانی دایك لە خوێندندا
 ئاودرەی ئازولی، بەڕێوبەری گشتی ڕێكخراوی 'یونسكۆ'، لە وتارێكی ئەو دواییەیدا لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایك ئاماژەی بەوە كرد، كە زمانی دایك ملیۆنەها گەشەپێدانی جیاواز دروست دەكات لەمێشكی لاواندا. 

ئەو باوەڕی وایە، كە منداڵن باشتر لە زمانی دایكیاندا فێر دەبن‌و گرنگە منداڵان هەمیشە ئەم دەرفەتەیان هەبێت، لەسەرانسەری جیهاندا، لە سەدا ٤٠ ی خەڵك دەرفەتی خوێندیان نییە بەو زمانەی كە لێی تێدەگەن یان قسەی پێ دەكەن. 

زمان دەچێتە دڵەوە
نێڵسۆن ماندێلا جارێك وتی: "ئەگەر لەگەڵ كەسێكدا قسە بكەیت بەزمانێك، كە لێی تێ دەگات، ئەوە دەچێتە مێشكییەوە، ئەگەر بە زمانی خۆیشی قسە بكەی لەگەڵیدا، ئەوە دەچێتە دڵەوە".

لەئێستادا هیچ نەبێ لە سەدا ٤٣ی هەموو زمانەكان كەوتوونەتە مەترسییەوە و كەمتر لە ١٠٠ زمانی جیهانی لەجیهانی میدیادا بەكاردێ. 

زۆربەی پەیوەندیە ئینتەرنێتییەكان لە یەكێك لەو زمانانەدایە: ئینگلیزی، ماندرینی چینی، ئیسپانی، عەرەبی، پورتوگالی، ئیندۆنیزی، مالیزی، یابانی، ڕووسی و ئەڵمانی. بەڵام هەموان شایەنی ئەوان بتوانن زمانی دایكیان بەكاربهێنن‌و یادەوەرییەكان، نەریتەكان بهێڵنەووە لەگەڵ شێوەی بیركردنەوەیان، كە زمانەكەیان پیشانی دەدات.  

وەرگێڕان: ئاكام ئومێد