خواردنی پڕ شەكرو چەوری هۆكاری زیادبوونی ئیلتیهاباتە

تەندروستی

21/02/2019‌ 775 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوە دەردەخات، خواردنە رۆژئاواییەكان، بە بەراورد لەگەڵ خواردنی ئاسایی تر، دەتوانێت ئیلتیهابی درێژخایەن، ئیلتیهابی خوێنی سیپسیس(Sepsis=  ژەهراویبوونی خوێن)و بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنی بەدوادا بێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی نیۆ ئەتڵەس، لێكۆڵەرانی زانكۆی ویلایەتی پۆڕتلانی ئەمریكا تێگەیشتوون، بەكارهێنانی خواردنی ڕوژئاوایی، كە پڕ لە چەوری و شەكر وم اددەی فیبرە، دەتوانێت كەسەكە تووشی مەترسی ئیلتیهابی توندی خوێنی ناسراو بە سیپسیس-دا بكات.

لێكۆڵەران لەو خوێندنەوەدا بەو ئەنجامە گەیشتوون، كاتێك مشكە تاقیگەیەكانیان بە خواردنی ڕۆژئاوایی بە بەراورد لەگەڵ خواردنی ئاساییتر خۆراك پێدا، زیادبوونی تووشبوون بە ئیلتیهابی درێژخایەن، توندی سیپسیس (Sepsis)و ڕێژەی مردنی زیاتر ڕووبەڕووبوونەوە.

سیپسیس یەكێك لەكێشە مەترسیدارەكان لەكاردانەوەی جەستە بە ئیلتیهاباتەوەیە، كە دەتوانێت كەموكورتی ئەندامێكی جەستە بەدوای خۆیدا بێنێت و یەكێك لە هۆكارە بەربڵاوەكانی مردن لەجیهانە.

بروك ناپی، ئەندامێكی ئەو لێكۆڵینەوە دەڵێت: سیستەمی بەرگری جەستە بە خواردنی ڕۆژئاوایی جیاواز كاری كرد و هاوشێوەی خواردنێك بوو، كە سیستەمی بەرگری جەستە دوچاری كەموكوورتی دەكات و كەسی تووشبووی سیپسیس-یش بەرگری كەمترەو خێراتر لەئەنجامدا دەمرێت.

بەوتەی لێكۆلەران، ئەم پێگەشتنانە دەتوانێت لە نەخۆشخانەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باشتری خواردنی نەخۆشانی خەوێنراو لە بەشی ICU-دا هاوكار بێت، چونكە ئەوان زیاتر لەهەمووی لە مەترسی سیپسیس-دان.

هـ ـ ح