زۆر كەس لێی دووردەكەونەوە.. سەلامەترین كورسی ناو فرۆكە دیاریدەكرێت

جیهان

21/02/2019‌ 4298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
زۆرینەی ئەوانەی بە فرۆكە گەشت دەكەن‌و گەشتەكەیان زۆر دەخایەنێت  ، هەوڵ دەدەن  كورسییەك بۆخۆیان بگرن، كە تییدا هەست بە ئارامی و حەوانەوە  بكەن و تووشی نارەحەتی و بێتاقەتیی نەبن .

یەكێك لەو گەشتیارانەی، كە بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەشتدایە،ناوی "جۆن بۆرفیت" ە ،  باسی لەوە كردووە پێویستە لەكاتی هەڵبژاردنی شوێنی دانیشتن لەناو فرۆكە، لەجیاتی هەڵبژاردنی شوینی "زۆرباش" ، شونێكی تر هەڵبژیرین .

جۆن قسەی بۆ پێگەی "escape.com.au" كردووە و وتوویەتی "كاتێك ئەو گەشت دەكات خراپترین شوێن بەلای خەڵكەوە لەناو فرۆكە هەڵدەبژیرێت".

جۆن باسی لەوەش كردووە ،  دوای ئەوەی جارێك  لە كورسی پێشەوەو بەرانبەر یەكێك لەگەشتیارە جارسكەرەكان دادەنیشتووە ، بڕیاریداوە هەرگیز ئەو ئەزموونە دووبارە نەكاتەوە.

بۆیە كاتێك لە یەكێك لە گەشتەكانیدا بۆرفین پیاسەیەك بەرەوە بەشی دواوەی فڕۆكەكە دەكات ، هەست بە بوونی دیوارێك لەپشت ریزی گەشتیارەكان دەكات.

جۆن دەڵێت: دوای ئەوە هەستم كرد ،كە ریزی دواوە باشترین شوێنە بۆ ئەوەی لەگەشتە دوورودریژەكانمدا لێیدابنیشم ، بۆیە دواتر بێدوودڵی  كورسیم  لە ریزی دواوە گرت، ئەوە سەرەرای ئەوەی كورسییەكە پەنجەرەیەكیشی بەتەنیشتەوەیەو دەتوانی دەرەوە ببینی، بۆیە من پێموایە باشترین سوێنم لەناو فرۆكە دۆزیوەتەوە".

جۆن درێژەی دەداتی و دەشڵێت: یەكێكی تر لەباشییەكانی تری كورسی دواوە ئەوەیە، كە تووشی پێلێنان نابیت لەكاتی رۆیشتنیشت بەناو ڕێرەوەكەدا شانت بەر شانی گەشتییارەكانی تر ناكەوێت  ، بەهۆی ئەوەی كەمترین كەس بیر لەوە دەكاتەوە ئەو شوێنە هەڵبژیرێت.

وتیشی: شوێنێكی زۆر باشیشە بۆ ئەو كەسانەی كە حەز ناكەن لەلای منداڵانەوە دابنیشت ، چونكە هەمیشە خێزانەكان هەوڵ دەدەن كورسییەكانی پیشەوە بۆخۆیان بگرن .

سەرچاوە: ئاڕتی
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی