نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان

sharpress.net

520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/02/2019‌

شارپرێس:

نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تری لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد، كە چەند رۆژێكە بە بەردەوامی نرخەكەی بەرز دەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی،هەر بەرمیلێكی بە 67.10 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە،هەر بەرمیلێكی بە 56.95 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەچڕبوونەوەی گەمارۆكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران‌و فەنزوێلا، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەكان داناوەو بەرمی هەردوو وڵات بەرێژیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

هـ ـ ب




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved