شارپرێس:
پرسیارێک بەردەوام لە میشکی بەشێکی زۆر لەپیاواندایە ئەویش ئەوەیە کە " ئافرەتان چیان دەوێت؟" بەتایبەتی کاتێک بیر لەوە دەکەنەوە چ جۆرێک لەپیاوان زیاتر جێی سەرنجی ژنانن .
بۆ ئەمە پیگەی " دی مارگ" راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئەو پێوەرە زانستیانەی دیاریکردووە کە وادەکات پیاوێک بێ لەبەرجاوگرتنی باڵا بەرزیی و بەهێزیی ماسوولکەکەی ، جێی سەرنجی ئافرەتان بێت .
راپۆرتەکە ئەو پێوەرانەی بەم شێوەیە دیاریکردووە"
1-جوانییەکی مامناوەند
بەلای ژنانەوە جوانییەکی زۆر و بەهێزیی ماسولکە و لەشولاری پیاوان زۆر جێگای سەرنجی ژنان نین ، بەڵکو بەپێچەوانە زیاتر ژنان چاویان لە جوانییەکی مامناوەندی پیاوانە ، بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە کە لەو بارەیەوە کراوە ، دەرکەوتووە کە ژنان پێیان وایە جوانییەکی مامناوەندی پیاوان زیاتر دەستەبەری پەیوەندییەکی درێژخایەن دەکات لەنیوانیاندا
2- پیاوی رووخۆش و گاڵتەچی
ئەگەر پرسیار لە ئافرەتان بکرێت کە حەز لە چی شتێکی هاوبەشی ژیانی دەکات ، هەمیشە دەڵین " ئەوەی واملێدەکات پیبکەنم " ، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دهگەریتەوە کە ژنان پێیان وایە ئەو پیاوانەی گیانی سوعبەت و گاڵتە وگەپیان هەیە کەسی زیرەک و داهێنەرن و لەداهاتووشدا دەبن بە باوکیکی باش .
3- پیاوی بەئەمەک
ژنان بەزۆری ئەو پیاوانەیان بەدڵە کە وەفادار و بەئەمەکن ، چونکە بەلای ئەوانەوە ئەوە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو پیاوانە زیاتر بە پەیوەندییەکانی نیوانیان پابەند دەبن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.
4- پیاوی چاونەترس
ئەو پیاوانەی کە ئازا و جاونەترسن و بەردەوام سەرکەشیی و دەکەن و ئەزموونی تازە بەتاقی دەکەنەوە و خۆیان دەخەنە مەترسییەوە ، جا ئەو مەترسییە مەترسی جەستەیی بێت وەک هەندێک جۆری وەرزش کردن ، یان ئەو ئازایەتییە کۆمەڵایەتیی بێت وەک ئەوەی لە رووبەرووبوونەوەی کەس خۆی نەدزێتەوە ، چونکە بەپێی لیکۆڵینەوەکان ئەو جۆرە پیاوانە زیاتر بەرگەی مەترسی و نارەحەتییەکان دەگرن و لە پەیوەندییەکانیشدا زیاتر بەردەوام دەبن .
5- قوربانیدەر
لێکۆڵینەوەیەک لە گۆڤارێکی دەروونناسی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئافرەتان زیاتر ئەو پیاوانە بەباش دەزانن کە سیفەتی " قوربانیدان"یان تیدایە ، چونکە پێیان وایە زیاتر بەرگەی پەیوەندی درێژخایەن دەگرێت و بۆ هەڵسوکەتە کۆمەڵیەتییەکانیش ئەرێنیترە.
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی