ئەگەری پەشیمانبوونەوە.. ناكۆكی نێوان زەریف‌و رۆحانی

جیهان

27/02/2019‌ 1342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی دەستلەكاركێشاوەی ئێران وتی: دەستلەكركێشانەوەكەی تەنیا بەرگریكردن بووە لە جێگای وەزارەتی دەرەوە لە پەیوەندییەكاندا، وەك بابەتێكی زیندو بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وڵات.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی "ئاریا"ی ئێرانی ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، وەك ئەركێكی سەرشان و لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران بەهێزەیەكەی بەپێویستیزانی دەست لەكاربكێشتەوەو وتیشی: "نە دەڵتەنگم نە لەكەسیش بێزارم و پێویستن بەوەش نییە كەس ڕازی بكەم".

دەربارەی ئەو بۆچوونانەی بۆ دەستلەكاركێشانەوەكەی وتراون بە ناراستی دەزانێت‌و لەم بارەیەوە وتی: پێشبینییەكان بە شێوەیەكی سادە خەیاڵی خاوەنەكانییەتی.

محەمەد جەواد زەریف لە رێگەی ئینستاگرامەوە دەستلەكاركێشانەوەكەی خۆی پێشكەش كرد و نووسیوی : داوای لێبوردن لەهەر كەموكوڕیەك دەكەم، كە لە ماوەی بوونمدا وەك وەزیری دەرەوە لە ساڵانی رابردوودا هەم بوبێت، سوپاسی گەلی ئێران و بەرپرسەكان دەكەم.

ئاژانسی فەرمی فارس لەسەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دەرەوە گواستویەتییەوە، كە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی نەبوونی هەماهەنگی بووە لەگەڵ نووسینگەی رۆحانی دەربارەی سەردانیكردنی سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد بۆ تاران لەرۆژی دووشەممە. 

هەمان سەرچاوە پێیوابووە ئەگەر هەیە زەریف لە دەستلەكاركێشانەوەكەی پەشیمان بێتەوەو چالاكییەكانی لە وەزارەتی دەرەوە دەست پێبكاتەوە.

پەیامنێری ماڵپەری "ئەلف"ی هەواڵی بڵاویكردەوە، كە دەستێوەردانی رابەری ئێران تەنیا رێگەیە بۆ ئەوەی زەریف پەشیمان ببێتەوە، ئەگەر ئەمە روونەدات، دەبێت وا دابنرێت دەستلەكاركێشانەوەكەی كۆتایی هاتووە.

ئاژانسەكە لە سەرچاوەكەیەوە ئەوەی گواستووەتەوە، لە چەند مانگی رابردوودا ناكۆكی لە نێو حكومەتی ئێراندا سەری هەڵداوە لە نێوان سەرۆك رۆحانی و وەزیری دەرەوەدا و لەدانیشتنەكانی حكومەتدا ناكۆكییەكان گەیشتوونەتە لووتكە.

سەرچاوە ئاگادارەكە پێیوایە زەریف بگەڕێتەوە سەر كارەكەی و روونیكردووەتەوە هەندێ جار ناوبراو لە بڕیارە كاردانەوەكانی توڕە دەبێت.

لەلایەكی ترەوە ئەحمەد عەلی رەزا ئەندامی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی رایگەیاندووە، ماوەی دوو مانگە زەریف دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەش كردووەو هیچ پەیوەندی نییە بەسەردانیكردنی سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد بۆ تاران.

سەرچاوە: Sputnik post
وەرگێڕان: حلمی رەیول رەزا