نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

02/03/2019‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.42 دۆلار بەرێژەی 2.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 1.24 دۆلار بەرێژەی 1.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات، كە كاریگەری زۆری بەرهەمی ئەمریكای لەسەرەو ئەگەر هەیە نرخەكەشی زیاتر دابەزێت.

هـ ـ ح