شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوو مه‌رج ده‌خاته به‌رده‌ست ئه‌و حزبه.
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كێكه له‌گرێكوێره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رده‌م پارتی‌و یه‌كێتی، به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاش ده‌ڵێ، پارتی دوو مه‌رجی خستوه‌ته به‌رده‌ست یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی سۆمه‌رییه نیوز.
له‌باره‌ی مه‌رجی یه‌كه‌مه‌وه پارتی داوا ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا به‌یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك بكات.
هه‌رچی مه‌رجی دووه‌مه پارتی ده‌یه‌وێت دوای ده‌ستبه‌ركاربونی پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك ڕاسته‌وخۆ یه‌كێتی بیره نه‌وته‌كانی بای حه‌سه‌ن‌و هاڤانا ڕاده‌ستی پارتی بكاته‌وه، كه هه‌ردوو بیره نه‌وته‌كه به‌ر له‌ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیای كار، كه سه‌ر به نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتییه به‌ڕێوه‌ده‌بران.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێ، پارتی ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكه به‌و دوو مه‌رجه، هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌شی وه‌ك بابه‌تێكی جێگری داناوه.
ڕ . ج
