روحانی دەیەوێت بەسەردانەكەی بۆ عێراق گەمارۆكانی سەر ئێران سووك بكات

عیراق

05/03/2019‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی سیاسی، حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەیەوێت بەسەردانەكەی بۆ عێراق گەمارۆكانی سەر وڵاتەكەی سوك بكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، كە قسەی بۆ كەناڵی RT كردووە، هەفتەی داهاتوو حەسەن روخانی سەردانی بەغدا دەكات‌و لەگەڵ بەرهەم ساڵح‌و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

ماوەیەكە ئەمریكا بەهۆی كشانەوەی لەرێككەوتنی ئەتۆمی، گەمارۆی خستووەتە سەر ئێران‌و ئەوەش تارانی تەنگەتاو كردووەو هەوڵی دەربازبوون لەو گەمارۆیە دەدات.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، سەرۆك كۆماری ئێران دەیەوێت پەیوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ عێراق فراوان بكات، بەوەش گەمارۆكانی سەر تاران سووك دەبێت.

هـ ـ ح

بەپەلە