"مەیمونە عەسابەكان"ی هندستان دوو كەس دەكوژن

جیهان

06/03/2019‌ 757 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەویلایەتی ئۆتار برادیشی هندی لەماوەی 24 سەعاتدا كوشتی دوو كەس تێدا روویدا، كە لەلایەن مەیمونەكان كوژراون.

ئەو مەیمونانە "بەعەسابەكان" ناسراون، كە بەپێی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"، كەسێكی تەمەن 60 ساڵیان لەماڵەكەی خۆی كوشتووە، كاتێك ویستوویەتی مەیموونەكان دەریان بكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە لەگوندی مجاورە، مەیمونەكان هێرشیان كردووەتە سەر گەنجێ:ی 20 ساڵ‌و كوشتوویانە، كە چەند كەسێكیش ئەو رووداوەیان بینیوە.

مەیموونەكان ماوەیەكە دەستیان كردووە بەهێرشكردن بۆ سەر خەڵی ناوچەكان‌و بەو هۆیەشەوە ناوبانگی مەیموونەكان خراپیان وەرگرتووە.

هـ ـ ح