ئەگەر هەیە ئەمریكا سزای نوێ بەسەر كۆریای باكووردا بسەپێنێت

جیهان

06/03/2019‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەگەر بێتو كۆریای باكوور دەستبەرداری چەكە ناوەكییەكانی نەبێت، ئەوا ئەمەریكا لیكۆڵینەوە لەچەند بژاردەیەك دەكات بۆ سەپاندنی سزای نوی بەسەر ئەو وڵاتەدا  .

بۆڵتۆن راشیگەیاند "چاومان لە چەند ڕێگە چارەیەكە  بۆ ئەوەی كۆریای باكوور بیگرێتە بەر ، بۆ ئەوەی بزانین، كە ئەوان لە دانوستاندنەكان جددین یان نا ، دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆی یان نا، دواجار ئایا پابەندن بە دەستبەردار بوون لە بەرنامە ناوەكییەكەیان؟".

رۆژی ٢٧ و ٢٨ ی شوبات لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا و كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور بەڕێوەچوو ، بەئامانجی باسكردنی ناكۆكییەكانی نێوانیان بەتایبەت داماڵینی چەكی ناوەكی لە كۆریای باكوور و ڕاگرتنی ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشەكانی نێوان واشنتۆن و سیئۆل .

كۆبوونەوەكەش بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات ، كە وابڕیار بوو تێیدا چەند ڕێكەوتنێك مۆر بكرێت سەبارەت بە داماڵینی چەكی ناوەكیی كۆریای باكوور و بەرقەراكردنی ئاشتی لە نیمچە دوورگەی كۆریا و بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یان .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی