شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی هۆشداریدا له‌وه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌شكه‌ن.
تۆماس تۆخێل، ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ڕایگه‌یاند، سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه شتی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش بكات.
له‌یاریی چونی هه‌ردوو یانه‌كه له‌قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانه پاریسییه‌كه به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌مانچسته‌ر یونایتدی برده‌وه.
تۆخێڵ وتیشی، هه‌م ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد‌و هه‌م یاریزانه‌كانی ده‌یانه‌وێت شتێكی گه‌وره پێشكه‌ش بكه‌ن، هۆشداریشدایه یاریزانه‌كانی له‌وه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یانه‌یه‌كی مێژوویی و گه‌وره‌یه.
ڕ . ج