شارپرێس:
گومانده‌كرێت پارتی دیموكراتی كوردستان دابه‌شكردنی دواین موچه‌ی ساڵی 2018 وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌كاربهێنێت، له‌كاتێكدا كه پاره له‌سه‌رجه‌م بانكه‌كانی هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی موچه له‌به‌رده‌ستدایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، پاره‌ی پێویست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆسه‌رجه‌م بانكه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2018 دابینكراوه، به‌ڵام به‌بڕیارێك ڕاگه‌یاندنی خشته‌ی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌و دابه‌شكردنی موچه ڕاگیراوه.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، گومانی ئه‌وه ده‌كرێت پارتی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌ك كارتی فشار بۆ دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ-ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كاربهێنێت، ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی واژۆ نه‌كردبوو، هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دیار نییه كه ئێستا پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتووه، ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی دواین مانگی ساڵی 2018 ده‌كات یاخود نا.
به‌ده‌ر له‌دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه، شارپرێس زانیویه‌تی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بڕی 522 ملیار دینار وه‌ك یه‌كه‌م گوژمه‌ی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی یعَراق، ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.
گه‌رچی به‌گوێره‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه بۆ مانگه‌كانی ڕابردوو، له‌سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێكدا و تا ڕۆژی 5ی هه‌ر مانگێك، موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرا، پاشان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك دووه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌ی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه تا ئێستا نه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، نه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ڕ . ج