میسی بە پێنج مەرج ئامادەیە بەرامبەر مەغریب یاریی دەکات

وەرزش

07/03/2019‌ 1130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین پێنج مەرجی داناوە بۆ یەکێتیی تۆپی پێی مەغریب و گەر جێبەجێیان کرد ئینجا میسی بەشداری یارییە دۆستانەکەیان دەکات.


بریارە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یارییەکی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب لە 26ی مانگدا ئەنجام بدات.


بۆ ئەو یارییە یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین پێنج مەرجی داناوە بۆ یەکێتیی تۆپی پێی مەغریب تا جێبەجێی بکەن بۆ ئەوەی میسی یاریی بکات

مەرجەکان بەم جۆرەن:

یەکەم: بەهیچ شێوەیەک هیچ سێڵفییەک لەگەڵ میسی نەگیرێت لەلایەن یاریزانەکانی مەغریبەوە نە لە پێش یاریی نە لەدوای یاریی
دووەم: بەهیچ شێوەیەک نابێت بەرکەوتنی بەهێز هەبێت بەرامبەر میسی، تا توشی پێکان نەبێت
سێیەم: هیچ راگەیاندنێک بۆی نییە لێدوانی رۆژنامەوانی لێوەربگرێت
چوارەم: ئاشکرانەکردنی ناوی ئەو هۆتێلەی ئەرجەنتین تیا ئەمێنێتەوە بۆ ئەوەی هاندەران نەڕژێنە سەر شەقامەکە بۆ بینینی میسی
پێنجەم: بە درێژایی گەیشتنی شاندی ئەرجەنتین تا گەرانەوەی لە یارییەکە هێزە ئەمنیەکان پارێزگاری لە هەڵبژاردەکە بکەن

یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاماژەی بەوەشداوە گەر ئەو پێنج مەرجە جێبەجێ بکرێت ئەوکاتە میسی 60 خولەک بەرامبەر مەغریب یاریی دەکات.

 

سەرچاوە: ئێن ئار تی سپۆرت
هـ ـ ب