سۆزان نەجمەدین وەڵامی رەخنەكانی بۆ لەبەركردنی جلی نەشیاو دەداتەوە

هەمەڕەنگ

09/03/2019‌ 2355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی سوری سۆزان نەجمەدین وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە، كە لێیدەگیرا لەسەر ئەوەی جلوبەرگی زۆر كورت‌و نەشیاو لەبەر دەكات و لە پەیڕەوكردنی ئازادییەكانیشی زیادەڕەوی دەكات .

لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەرنامەی " هەموو رۆژێ"، كە لە كەناڵی ئاسمانی " ئۆن ئی" میسری پەخش دەكرێت ئەو هونەرمەندە وتی: خۆڕازاندنەوەی ئەو شتێكی بێ ڕەوشتانە نییە ، ئێستا هەموو ئافرەتانی جیهان تەنوورەی كورت لەبەر دەكەن .

سۆزان باسی لەوەش كردووە، كە ئەو سەر بە خێزانێكی خۆپارێزە   ، بەڵام نەوەك تا ئاستی تووندرەوی .

هەروەك وتی: من زیاتر لەناوەوە ئافرەتێكی باڵاپۆشم وەك لەدەرەوە ، ئاین خۆی لە رەوشتی جواندا دەبینێتەوە ، بەڵام هەندێك كەس لەسەر ئەوەی چەندەم قوماش لەبەرە بڕیار لەسەر  ڕەوشتم دەدەن ".

سۆزان دانی بەوەدانا كە لەخۆڕازاندنەوەی بۆ هەندێك ڤیستیڤاڵی هونەری عەرەبی هەست بە ئاسوودەیی ناكات ، وتیشی: جاری واهەیە بەهۆی كەمی كاتەوە ناچار بەو هەڵبژاردنانە دەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی