بچووكترین جانتای دەستی خانمان لەجیهان (+وێنەو ڤیدیۆ)

هەمەڕەنگ

09/03/2019‌ 853 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جانتا، چ لەبۆنەدا بێت، یان لەسەردانی شوێنێك، بۆ خانمان گرنگەو ئەو كەرەستەیەی دەستی خانمانیش جۆراجۆری هەیە.

لەهەفتەی نمایشی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، نمایش بەجۆرێك جانتای نوێ‌ كرابوو، كە بچووكترین جانتای دەستی خانمانە لەجیهان.

ناوی جانتاكە "Le Mini Chiquito"، لەماركەی "جاكیمۆس" ، كە سەرنجراكێشترین هەفتەی نمایشی پاریس بوو.

بەپێی رۆژنامەی گاردیان ئەو جانتایە بچووكراوەی جانتای "لۆ چیكیتۆ"یەو نرخەكەی پێنج سەد دۆلاری ئەمریكییە.