كاندیدێكی چواوەڕواننەكراو بۆ شوێنگرەوەی سۆلاری

وەرزش

09/03/2019‌ 795 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، كاندیدێكی چاوەڕواننەكراویان ئاشكراكرد، ئەوەش بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی ئەو وڵاتە.

پێگەی "دیفنسا سنتراڵ" بڵاویكردەوە، كلارنس سیدۆرفی هۆڵەندی راهێنەری هەڵبژاردەی كامیرۆن، كاندیدە بۆ شوێنگرەوەی سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری ئێستای یانەی ریاڵ مەدرید.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید سەرسامە بەكەسایەتی سیدۆرف ، بەتایبەتی كە بەردەوام سوورە لەسەر هەوڵی سەركەوتن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سۆلاری ئەنجامەكانی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید باش نییەو ئەگەر هەیە بەم نزیكانە لەپۆستی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەكە دووربخرێتەوە.


هەر بەپێی پێگە ئیسپانییەكە، سیدرۆف ئەگەر روو لەیانەی ریاڵ مەدرید بكات، ئەوە بەشێوەیەكی كاتی تا كۆتایی وەرز پۆستەكە وەردەگرێت‌و دواتر بڕیار لەبارەی چارەنووسی دەدرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە