لاوازی گەشەی ئابووری نرخی نەوت زیاتر نزمدەكاتەوە

جیهان

09/03/2019‌ 667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لاوازی گەشەی ئابووری جیهانی نرخی نەوتی زیاتر لەبازاڕەكانی جیهان نزمكردەوە، كە رێژەی كۆتا دابەزینی نزیكەی سەدا یەك بووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 56 سەنت بەرێژەی 0.8% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 59 سەنت بەرێژەی 1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەدرێژایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد، كە ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە بوو.

هـ ـ ح