جەنگی ئەتۆمی.. ئەو شەڕەی لەئەگەری روودانی دوو ملیار كەس دەكوژێت

جیهان

09/03/2019‌ 2925 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
هەریەك لە هێندستان و پاكستان لەسەر لێواری هەلگیرساندنی جەنگێكی وێرانكەردان، كە لەوانەیە ببێتە هۆی كوشتنی دوو ملیار كەس، ئەگەر بێت و هەردوو وڵات لە رووبەرووبونەوەكانیاندا چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنن، ئەمەش بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی گۆڤاری –ناشیونال ئینتەرست-ی ئەمەریكی باسی لێوە كردوە.

گۆڤارەكە لە راپۆرتی رۆژی چوارشەممەیدا رێكەوتی 6ی ئازار دەڵێ: هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان هیندو پاكستاندا تۆقێنەرە، و ئاماژەی بۆ ئەوەی كردوە ئەو ناوچەیە بە یەكێك لە مەترسیدارترین ناوچەكان دادەنرێت؛ كە تا ئێستا ماوەتەوە لە جیهاندا لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگی سارد.

هەڵكشانی پەیوەندی نێوان هیندو پاكستان دوای هێرشە ئاسمانیەكانی هەردوولا هات، و بوە هۆی كەوتنە خوارەوەی 3 فرۆكەی جەنگی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، لەماوەی رۆژانی 26 و 27 ی شوباتی رابردوو.

ئەو هێرشانە بە یەكەمین جەنگی ئاسمانی دادەنرێت لە نێوان هەردوولادا لە كاتی كۆتایی هاتنی جەنگی نێوانیانەوە لە ساڵی 1971، كە هەردوولایان هێزی ئاسمانییان دژی یەكتری بەكارهێنا.

كێشەی نێوان هیندستان و پاكستان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1947، بەهۆی ناكۆكی نێوانیانەوە لەسەر ویلایەتی جامۆو كشمیر، ئەو ویلایەتەی جیابوەوەكان تێدایەو داوای سەربەخۆیی دەكەن لە هیندستان یاخود بخرێنە سەر پاكستان.

گۆڤارەكە بڵاویكردەوە: بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا وڵاتێكی ئەتۆمی هێرش بكاتە سەر وڵاتێكی ئەتۆمی تر، و ئاماژەی بەوە كردوە هێزی ئاسمانی نێوان هەردوولا ئاستی رق لێبوەنەوەیان لە یەكتری ئاشكرا كرد، كە دەبێتە هۆی ناكۆكی نێوانیان لەسەر ناوچەكانی سنور.

هەروەها گۆڤارەكە روونیكردووەتەوە، هیندستان هێزە ئاسمانیەكانی دژی پاكستان بەكارهێنا بەوەی رەمزی هێزەكانێتی و هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامدا، بەلام پاكستان سەرەتا بە تۆپباران وەڵامی دایەوە، و پاشان بە هێرشی ئاسمانی، ئەمەش بوە مایەی كەوتنە خوارەوەی فرۆكە لە نێوان هەروولادا. و پاكستان فرۆكەوانێكی هێندی بە دیل گرت و پاشان ئازادی كرد، و سەرەتایەكی نوێ بو بۆ كەمبونەوەی ئالۆزیەكەی نێوانیان، بەتایبەتی لە پاش ئەوەی پاكستان رایگەیاند ئازادكردنی فرۆكەوانەكە لە نیەت باشیەوە دێت بەرانبەر هیندستان.

هیندستان خاوەنی 140 بۆمبی ئەتۆمیە، هەرچی پاكستانە 150 بۆمبی هەیە، بەگوێرەی ماڵپەری –فاس-ی ئەمەریكی، و ئاماژەی بەوە كردوە هەردوو وڵات دوو جبەخانەی گەورەی ئەتۆمییان هەیە كە خێراترینن لەگەشەكردندا لەسەر ئاستی جیهان.

گۆڤارەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە، چەكی ئەتۆمی تەكتیكی (بۆمبە بچوكەكان)، ئەوانەی پاكستان پەرەی پێداون سەرچاوەی دڵەڕاوكێی گەورەیە لە ئەگەری هەر رووبەرووبونەوەیەكی نێوانیاندا، ئاماژەی بەوەش كردوە سوپای پاكستان مەبەستی ئەوەی نیە چەكی ئەتۆمی وەك وەلامدانەوە بۆ هێرشی ئەتۆمی بەكاربهێنێ، بەڵكو بەكاری دینێ لە نێو كۆسیستەمی دەمكوتكردنی ستراتیژی و لەوانەیە بەكاری بهێنێ لە دژی هێرشی هیندی كلاسیكی لە دژی ولاتەكەیدا.

هەردوو سوپای هیندی و پاكستانی پلەی سێیەم و دەیەمیان هەیە لە نێوان بەهێزترین سوپاكانی ئاسیادا، ئەمەش بە گوێرەی ماڵپەری –گلوبال فیربوری- ی ئەمەریكی.

گۆڤارەكە باسی لەوە كردوە پشت بەستنی پاكستان بەبەكارهێنانی هێرشی ئەتۆمی سنوردار دژی هیندستان بە شێوەیەكی كلاسیكی، مانای زیادبونی ئەگەری جەنگی ئەتۆمی گشتگیرە لەناوچەكەدا، و ئاماژەی بە قسەی جەنراڵێكی خانەنشین كردوە كە وتویەتی : پێویستە لەبەرانبەر رووبەرووبونەوەی ئێستای هیند هەڵكشان هەبێت لەلای ئێمەوە.

گرنگیدانی پاكستان بە پێشخستنی چەكی ئەتۆمی تەكتیكی لەو كاتەوە دەستی پێكرد كە لە ساڵی 1998 یەكەم چەكی ئەتۆمی دەستخست، بە گوێرەی ماڵپەڕی –میلیتری ووتچ ماگازین-؛ چەكی ئەتۆمی تەكتیكی توانای هەڵگرتنی كلاوەیەكی هەیە لە 5 كیلۆ تۆن تێپەڕ ناكات.

هەروەها ماڵپەڕی –میسیل سریت- ی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، چەكی ئەتۆمی پاكستانی گوزارشتە لە رۆكێتی بالیستی كورت مەودا لە جۆری –هاتف 9- یان – النصر-، كە دەتوانرێ لە نێو ئۆتومبیلی جوڵاوەوە هەڵبدرێت، درێژیەكەی دەگاتە 6 مەترەو پانیەكەی 40 سم، كێشی هەلدانەكەی 1200 كیلۆگرامە، و دەتوانێ كلاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت كە كێشی یەك دانەیان 400 كیلۆگرامە، سەرەتای تاقیكردنەوەی هەلدانەكەی لە ساڵی 2011 ەوە دەستی پێكردووە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە