خەلافەتی داعش سەرەڕای شكستیهێنان بەڵام تارماییەكەی تا ئێستا زیندووە

جیهان

09/03/2019‌ 1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی فایننشال تایمز بەناونیشانی "خەلافەت كۆتایی هات، بەڵام تارمایی رێكخراوی دەولەتی ئیسلامی تا ئێستا زیندووە"، وتـارێكی بڵاوكردووەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، درندەیی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر بنەمای سەربڕین و دوورخستنەوە بنیادنرابوو، زۆربەی جیهانی ئیسلامیش ئەم تێزەیان رەتكردەوە، تا ئێستا سیاسەتەكانی و پیادەكاریییەكانی موسلمانە سونەكانی عێراق و سوریای لێتوڕەیە، خودی ئەم  كارەساتانەش‌ بوە هۆی دروست بوونی رێكخراوی دەولەتی ئیسلامی.

ئەوەشی باس كردووە، ئەندامەكانی ئەو رێكخراوە لە هێرش كردنی تیرۆریستی كشانەوە، یاخود پرۆسەكانیان بردە وڵاتە رەسەنەكانی خۆیان، دانیشتوانەكانی پاریس و برۆكسل و نیس و بەرلین و لەندەن و مانچستەرو ئەستەمبول و ئەنقەرە پێویستیان بەوە نییە یادی ئەو كردەوە قێزەونانە بكەنەوە، كە رێكخراوەكە ئەنجامی داون.

رۆژنامەكە باسی بڕیارە تایبەتەكەی دناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەكات بە كشانەوەی 2000 هەزار سەرباز لە باكوری سوریا و پاڵپشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل دژی رێكخراوی دەولەتی ئیسلامی.

هەروەها رۆژنامەكە بڕوای وایە ئەم هەنگاوە رەگی وێرانكاری چاند، توركیا كە پاڵپشتی زۆرینەی سونە دەكات دژی رژێمی بەشار ئەسەد توڕە لە هاوپەیمانەكانی لە نێو ناتۆ؛ بەوەی بە سەركردایەتی ئەمەریكا پاڵپشتی ئەو كوردانە دەكەن كە پەیوەندییان بە كوردەكانی توركیاوە هەیە و ئەوانیش لێی هەڵگەڕاونەوە. لەلایەكی ترەوە ئەنقەرە هەرەشەی بەزاندنی سنوری باكوری رۆژهەلاتی سوریا دەكات بۆ تێكشانی كوردەكان، ئەوانەی ئەمەریكا پشتییان لێ دەكات.

جگە لەمانەش، هاوپەیمانی براگماتی نێوان توركیا لەلایەك و روسیا و ئێران لەلایەكی ترەوە بەرەو لاواز بوون دەڕوات، لە مانگی ئەیلولی رابردوەوە روسیا هێرشەكانی سوریای بۆسەر ئیدلب وەستاندوە؛ كۆتا شوێنی بەرهەڵستكارە چەكدارەكانی باكوری رۆژئاوای سوریا لەبەرانبەر ئەوەی توركیا رێگە بگرێت لە چونە ناوەوەی دەیان هەزار چەكداری توندرەوی ئیسلامی گریدراو بە رێكخراوی قاعیدە ؛ كەچی هەر بەردەوامن لە چونە ناوەوە.

رۆژنامەكە ئەوەی هیناوەتەوە یاد، هێرش بۆ سەر ئیدلب هەرەشە لەسەر ژیانی 2.5 ملیۆن كەس دروست دەكات، ئەمەش دەبێتە مایەی تورە بوونی موسلمانەكانی سونە لە جیهاندا.

سەرچاوە: BBC
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا