بەرشەلۆنە دەیەوێت میسی بمێنێتەوە

وەرزش

10/03/2019‌ 812 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانە یانەكەی بهێڵێتەوە، بۆ ئەوەش پلانێكی داناوە.

بەهای شكاندنی گرێبەستی میسی 700 ملیۆن یۆرۆیە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەهاكەی بەرزبكاتەوە بۆ یەك ملیار یۆرۆ، بۆ ئەوەی هیچ یانەیەك نەتوانێت گرێبەستەكەی بشكێنێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەگەڵ باوكی میسی وەك بەرێوەبەری كارەكانی گفتوگۆ بكات، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ‌ گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە، كە دوو ساڵی تر كۆتایی دێت.

هەروەها رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، بەرشەلۆنە دەیەوێت میسی تا ساڵی 2023 لەیانەكە بمێنێتەوە، بۆ ئەوەش بەم نزیكانە دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە