وێنە.. هەڵبژاردنی شاجوانی پاسەوانی نیشتمانی روسیا بۆ ساڵی 2019

هەمەڕەنگ

13/03/2019‌ 963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
18 كێبڕكێیانكرد، بۆ ئەوەی ببنە "شاجوانی پاسەوانی نیشتمانی روسیا بۆ ساڵی 2019"، كە كێبڕكێكە لەشاری مۆسكۆی پایتەختی ئەو وڵاتە رێكخرابوو.

مەرجی بەشداریكردن ئەوەبوو، كە دەبێت ئەندامبێت لەیەكێك لەیەكە سەربازییەكانی پاسەوانی نیشتمانی‌و رەگەزی مێش بێت.

نازناوی كێبڕكێكە "رۆس گفاردیا" (پاسەوانی نیشتمانی مۆسكۆ 2019)یەو كچە پۆلیسێك بە پلەی رەقیبی یەكەم بەناوی فێرا كۆرنیاك نازناوەكەی بردووەتەوە.

ئەو كچە پۆلیسە لەلایەن لیوا فسیفولود ئۆفسیانیكوف بەرێوەبەری پۆلیسی مۆسكۆ خەڵات كرا، كە پلەی دووەمیش بۆ پۆلیسێك بەناوی ئۆكسانا ئارینینا بووەو پلەی سێیەمیش بۆ ناتالیا فیلیمونوفا بووە.