كۆمپانیای بۆینگ ناچاردەكرێت گۆڕانكاری لەفرۆكەكانی 737 Max 8 و Max 9 بكات

جیهان

13/03/2019‌ 839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای رووداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا لە جۆری بۆینگ ٧٣٧ ، بەقسەی ئیدارەی دەستەی فرۆكەوانی فیدڕاڵی ئەمەریكی ، دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا كۆمپانیای درووستكەری ئەو فرۆكەیان ناچاركردووە، كە گۆڕانكاریی بنەرەتی لە بەرنامە و سیستەمی پاراستن لە كەوتنەخوارەوەی فرۆكە بۆ هەردوو فرۆكەی جۆری 737 Max 8 و Max 9 بكات.

دەستەی فرۆكەوانی ئەمەریكا رایگەیاندووە كە رێگە دراوە كە فرۆكەی جۆری 737 Max 8 بەردەوام بێت لەكاركردن، بەمەرجێك دەبێت تا مانگی نیسان ئەو داواكارییەی لێیكراوە جێبەجێیان بكات .

دوای رووداوەكەش هەردوو وڵاتی چین و ئیدۆنیزیا بڕیاریاندا كاركردن بە فرۆكەی بۆینگی جۆری 737 Max رابگرن .

ئەو گۆڕانكارییانەی، كە دەبێت boeing لە فرۆكەكانیدا بیكات نوێكردنەوەی بەرنامەی ڕاهێنان و ڕێنمایی تیمەكانی فرۆكەیە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی