ماڵپەرێکی ئیسڕائیلی ئامانجی سەردانەکەی روحانی بۆ عێراق ئاشکرا دەکات

عیراق

13/03/2019‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەرێکی هەواڵگری ئیسڕائیلی ئامانجەکانی پشت سەردانەکەی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عیراق ئاشکرا دەکات.

ماڵپەری "دیبکا"ی ئیسڕائیلی دەڵێت "حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران دەیەوێت بانکەکانی عێراق ببنە سەرچاوەی سەرەکی شکاندنی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران "  وئاماژەش بۆ ئەوە دەکات "کە لەسەرەتای مانگی شوباتەوە ئێران گفتوگۆی چڕی لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان لەسەر ئەو دۆسییەیە دەستپێکردووە".

ماڵپەرەلە ئەوەشی وتوە "بانکە عێراقییەکان هەڵدەستن بە حەواڵەکردنی پارە بۆ ئێران ، ئەویش دوای ئەوەی نەوتی فرۆشراوی ئیران بە نەوتی عیراقی هەژمار دەکرێت ئەوەش لەڕێگای نوێنەرەکانی یەکییەتی ئەوروپاوە".

دیبکا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە "سەرەرای هۆشدارییە بەردەوامەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق بەوەی هاوکاری ئێران نەکەن لە شکاندنی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەری ، بەڵام روحانی لەسەردانەکەیدا هەریەک لە بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوت و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە هاوەڵێتییان کردووە ، لەسەر ئەم بابەتەش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تەلەفۆنی بۆ عادل عەبدول مەهدی کردووە".

حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران  ئەم هەفتەیە بۆ یەکەمجار لەوەتی پۆستەکەی وەرگرتووە  سەردانی عێراقی کرد و کۆمەڵێک کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ڕێکخست و چەند رێکەوتننامەیەکی بازرگانی و ئابووریی و ئەمنییان لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کرد .

پێگە: السومرية نيوز
وەرگیران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی

هــ. ب