شارپرێس:
عەلی سیستانی مەرجەعی
باڵای شیعەکان لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی ڕایدەگەێنێت "پێویستە ڕێز لە سەروەری عێراق بگیرێت
و چەکیش تەنها بە دەست دەوڵەتەوە بێت".
نوسینگەی عەلی سیستانی
بەیاننامەیەکی دەربارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "سیستانی بە حەسەن ڕۆحانی وتووە، پێویستە هەر
هەنگاوێکی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق
و ئێران لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی سەروەری هەردوو
دەوڵەتبێـت و دەستوەردان لە کاروباری یەکتر نەکەن".
نوسینگەی عەلی سیستانی ئاماژەی بەوەداوە "عێراق پێویستی بەوەیە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی دابینبکات و چەکیش دەبێت تەنها
لە دەستی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتدا بێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە
(١٣ی ئازاری ٢٠١٩) حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ عێراق،
سەردانی شاری نەجەفی کرد و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق
کۆبووەوە و لەکۆبونەوەکەشدا محەمەمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەشدار بو.
هــ. ب