مانچێستەر سیتی گرێبەستی بێرناردۆی سێلڤای نوێکردەوە

وەرزش

13/03/2019‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە فەرمی یانەی مانچێستەر ستی گرێبەستی بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی یانەکەی نوێکردەوە.

هەرچەندە یاریزانەکە چەند ساڵێکی دیکەی لە گرێبەسەکەیدا مابوو، بەڵام کارگێری یانەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە و تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی یاریزانە پۆرتوگالییەکەی نوێکردەوە، لە ترسی پێشکەشکردنی دەستەوارە لەلایەن ئەو یانانەی کە دەیانەوێت بێرناردۆ بگوازنەوە یانەکەیان،

ئێستا ئەو یاریزانە لە یانەکەدا شوێنی کێڤن دیبرۆینی پڕکردووەتەوە، کە بەهۆی پێکانەوە لە چەندین یاری یانەکەی لە وەرزی ئەمساڵدا بێبەشبووە.

بێرناردۆی 43ساڵ لە ساڵی 2017 بە بڕی 43 ملیۆن پاوەند لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە سیتیزنەوە کرد و لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لە 40 یاریدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکردووە و ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی یانەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە.
هــ. ب