شارپرێس:
به‌هۆی ئه‌و شێوازه‌ی له یارییه‌كه‌ی یۆڤانتۆس له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاهه‌نگی پێگێڕا، ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یاریكردن له‌ئارادایه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی كالیچۆ مێركاتیۆ، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا لێكۆڵینه‌وه له‌وشێوازه ئاهه‌نگێڕانه ده‌كات، كه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌نجامیدا‌و هانده‌رانی یانه مه‌دریدییه‌كه به "سوكایه‌تیی" وه‌سفیانكرد.
له‌حاڵه‌تی ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته به‌سه‌ر ڕۆناڵدۆدا، ئه‌وا ئه‌و یاریزانه له‌یاریی چونی یانه‌كه‌ی له‌قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاریی ناكات.
پێشتر دیگۆ سیمیۆنی، ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌هه‌مانشێوه‌ی ڕۆناڵدۆ ئاهه‌نگی گێڕا‌و دواتر به‌بڕی 17,100 هه‌زار پاوه‌ند سزادرا.
ڕ . ج