عێراق ساڵانە بەبەهای ٣،٥ ملیار دۆلار غاز و کارەبا لە ئێران دەکرێت

عیراق

14/03/2019‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەدنییەکانی رژێم لە ئێران رایدەگەێنێت "ساڵانە ئێران بەبەهای ٣،٥ ملیار دۆلار کارەبا و غاز هەناردەی عێراق دەکات".


عەلی ئاغا محەمەدی ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەدنییەکانی رژێم لە ئێران لەلێدوانێکیدا رایگەیاندووە "تێکرای هەناردەکانی ئێران  بۆ عێراق ساڵانە دەگاتە ١٢ ملیار دۆلار ، بەشێوەیەک کەلوپەلی نانەوتی بەبەهای ٨،٦ ملیار دۆلار  ، ئەوەی تریش بەهۆی هەناردەکردنی کارەبا و غازی سرووشتییەوەیە".

ئەو بەرپرسە ئێرانییە باسی لەوە کردووە "پیشەسازییە خۆراکییەکان لە پێشەوەی ئەو شمەکە ئێرانییانەن کە رەوانەی عێراق دەکرێن ، دواتر  کەلوپەلی بیناسازیی و دەرمان دێت ، جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە دەکرێت ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە عێراق بەرهەم بهێنرێت ، هەروەک بەباشیشی زانی کە لەنێوان هەردوو وڵات  پەیرەوی لە بە بازرگانی ئازاد بکرێت".


سەرچاوە: المعلومة
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی

هـ ـ ب

بەپەلە