میسی و رۆناڵدۆ دەكەونەوە كێبركێ‌

وەرزش

15/03/2019‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یۆیفا" لیستی ئەو یاریزانانەی بڵاوكردەوە، كە كاندیدن بۆ باشترین یاریزانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكان.

لەناو لیستەكەدا جارێكی تر كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یۆڤانتۆس‌و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی بەرشەلۆنەی تێدایە.

هەروەها جگە لەو دوو یاریزانە لیرۆی سانی لەیانەی مانچستەر سیتی‌و سادیۆ مانی لەیانەی لیڤەرپوڵ هەیە.

رۆناڵدۆ لەبەرانبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سێ‌ گۆڵی تۆماركرد، میسیش لەبەرانبەر لیۆن دوو گۆڵی كردو دوو گۆڵی دروست كرد، سانی-یش دوو گۆڵی لەیانەی بایەرن میونیخ كرد.

هـ ـ ح

بەپەلە