وێنە.. مۆبایلێك هەڵگرەكەی لەمردنێكی راستی رزگاردەكات

جیهان

15/03/2019‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگوندێكی ئوسترالیا، رووداوێكی سەیر روویدا، ئەوەش رزگاربوونی كەسێك بوو لەمردنێكی راستی.

پێگەی فەرمی هەرێمی نیو ساوس ویلز "New South Wales Police Force" بڵاویكردەوە، رووداوەكە لەگوندی بیمبین رووداوە، كە تیرێك ئاراستەی كەسێك كراوە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو تیرەی ئاراستەی كەسەكە كراوە بەر ئەو مۆبایلە كەوتووە، كە لەگیرفانەكەی هەڵیگرتووە.

لەدوای رووداوەكە پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە، دوای ئەوەی ئەو كەسە سكاڵای لەسەر كەسە هێرشكارەكە تۆماركردووە.

هـ ـ ح