شارپرێس:
یانەی ئاتلێتیک بلباو خزمەتێکی گەورەی یانەی ریال مەدریدی کرد و بە بردنەوەی لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، جیاوازی خاڵەکانی نێوان دوو یانە مەدریدیەکەی کەمکردەوە.
شەوی شەممە لە سان مامێس ئاتلێتیک بلباو پێشوازی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.
هەردوو گۆڵی یارییەکەش لە خولەکەکانی 73 و85دا لە رێگەی یاریزانان ئینیاکی ویلیامز و کینان کۆدرۆ تۆمارکران.
بەم بردنەوەیە ئاتلێتیک بلباو خاڵەکانی کردە 37 خاڵ و لە پلەی نۆیەمە، ئاتلێتیکۆ مەدریدیش بە 56 خاڵ دووەمە و دوو خاڵیش لە ریال مەدریدی سێیەم دوورە.
هـ ـ ب