وێنە.. درێسی نوێی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو

وەرزش

17/03/2019‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە لەسەر دیزاینی نوێی درێسی بۆ وەرزی داهاتوو یەكلابووەوە، كە لەلایەن ئیدارەی یانەكە پەسەندكراوە.

بەپێی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی ئیسپانی، درێسەكەی بەرشەلۆنە، گۆانكاری بەسەر هاتووە، كە دیزاینەكەی‌و رەنگەكەشی جیاوازە لەدرێسەكانی پێشوو.

بڕیارە یانەی بەرشەلۆنە ئەو درێسە لەمانگی مایۆی داهاتوو بەفەرمی نمایش بكات‌و دەست بە فرۆشتنی لەبازاڕەكان بكات.

هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، درێسەكە نوێیەكەی یانە كەتەلۆنییەكە لەسەر پێشنیازی ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە قبووڵكراوە.

هـ ـ ح