وێنە.. ئەو رەنگانەی لەروسیا زۆرترین خواستیان بۆ ئۆتۆمبیل لەسەرە

جیهان

17/03/2019‌ 804 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی پێگەی "ئافیتۆ"ی روسی، ئەو ئۆتۆمبیلەیان ئاشكراكرد، كە زۆرترین فرۆشی هەبووە لەروسیا، ئەوەش لەسەر بنەمای رەنگ.

بەپێی پێگەكە ئەو ئۆتۆمبیلانەی رەنگیان رەشە لەروسیا زۆرترین خواستیان لەسەرەو ساڵانە زۆرترینیان لەبازاڕەكانی ئەو وڵاتە لێدەفرۆشرێت.

هەر بەپێی رێگەكە رەنگی رەش رێژەی خواستی 22.7 ٪ لەمۆسكۆو 22.02 ٪ لە بیرم، 21.52 ٪ لە سانت بترسبۆرگە.

هەروەها رەنگی سپی دووەم ئۆتۆمبیلە، كە زۆرترین خواستی لەسەرە بەشێوەیەك ئەو خواستەش لەشارەكانی رۆستۆف ‌و نۆفۆسیبیرسك و كراسنویارسك و بارناول.

رەنگی پەمەیش، ئەو رەنگەی ترە لەپلەی سێیەم دێت، كە رێژەی فرۆشتن 0.05 ٪ بووەو رەنگی نیشلیش رێژەی خواستی 1.44 ٪ و رەنگی ئاڵتوونیش 1.45 ٪ و رەنگی پرتەقاڵیش 0.41 ٪ بووە.