هێرشەكەی نیوزلەندا هۆشداری بەریتانیای بۆ كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكان بەدواوە هات

جیهان

17/03/2019‌ 2318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ساجد جاوید داوای لەكۆمپانیاكانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان كرد سەكۆكانیان لە ناوەڕۆكی توندوتیژی و تیرۆرو رقلێبونەوەی پاكبكاتەوە، ئەگەر نا رێكاری یاسایی دژیان دەگرێتە بەر.

ئەو هۆشداریپێدانە دوای هێرشێكی چەكداری دێت بۆ سەر دوو مزگەوت لەنیوزلەندا، كە تێیدا 49 كەس بوونە قوربانی و چەكدارەكەی هێرشەكەی وێنە گرت و بەراستەوخۆ لە فەیسبووكەوە پەخشی كرد.

جاوید لەرۆژنامەی دیلی ئیكسپرێس راشیگەیاندووە، لەسەر كۆمپانیاكان پێویستە كاری زیاتر بكەن بۆ وەستاندنی پەخشی پەیامەكان، وەك ئاماژەیەك بۆ بكەری هێرشەكە، دیارە پەخشی راستەوخۆی هێرشەكە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك ماوەی حەڤدە خولەك بەردەوام بوو.

لەگەڵ ئەوەی كۆپیە ئەسڵیەكەی ڤیدیۆكی سڕایەوە، بەلام بەخێرایی كۆپی كرا و هەندێكی تر بەشدارییان كرد لە بلاوكردنەوەی لە سەكۆكانی ترەوە، لە نێویاندا یوتیوب و تویتەر.

هەروەها جاوید هۆشداریدایە خەڵك بوەستن لە تەماشاكردن و دووبارە بلاوكردنەوەی ئەو مادە نەخۆشە، بەوەی ئەم كردارە هەڵەیەو یاسایی نییە. و جەختی لەوە كردەوە سەكۆكانی ئینتەرنێت بەرپرسیاریەتی لەسەرەو نابێت تیرۆریستان لە ورێگەیەوە پەرە بە كارەكانیان بدەن. لەم بارەیەوە، وتی: ئەو تیرۆریستە رووداوەكەی وێنە گرتوە بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی بیروباوەڕەكانی، بۆیە حكومەت هەوڵ دەدات لەگەل ئەم جۆرە كارە وەك نایاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكات.

دیارە سەرجەم كۆمپانیاكانیتۆرە كۆمەلایەتیەكان پەیامی پرسەیان گەیاندو تیایدا گوزارشتیان لە هاوخەمییان كردۆتەوە لەگەڵ قوربانیانی رووداوە تیرۆریستیەكەدا، و دلنیایی ئەوەیان داوە بە خێرایی كار دەكەن بۆ سڕینەوەی ناوەڕۆكە نا ئاساییەكان.

لەم بارەیەوە كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند، پۆلیسی نیوزلەندا ئاگاداریان كردینەوە لە گرتە ڤیدیۆیەك، پاش ماوەیەكی كەم لە دەستپێكردنی پەخشێمی راستەوخۆ، بۆیە هەر زوو ئەكاونت و گرتەكەمان لە فەیس بووك سڕیەوە.

جاوید وەڵامی تویتێكی كۆمپانیای یوتیوبی دایەوە، كە رایگەیاندووە بەئاگاداریەوە كار دەكات بۆ سڕینەوەی هەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی توندوتیژ و ئاماژەی بەوەش كردووە كۆمپانیا ژمارییەكان پێویستیان بەوەیە جۆرێك لە مافی خاوەندارییەتی پەیڕەو بكەن لەسەر ئەو بابەتانەی تێیدا بڵاودەبێتەوە، لە ئاماژەیەكدا بەوەی ماڵپەڕ تەنیا سەكۆیەك نیە بۆ بلاوكردنەوەی ناوەرۆكێكی دیاریكراو، بەڵكو بەردەوام پشت بەوە دەبەستێت ئەو بەكارهێنەرانەی بابەتی تێدا بڵاودەكەنەوە دەبێ مافێكی خاوەندارێتیان هەبێت.

هێرشەكەی وڵاتی نیوزلەندا لەكاتی نوێژخوێندنی هەینیدا بووە، لەم بارەیەوە جاوید رایگەیاند: هەستی بە توڕەییەكی زۆر كردوە، لەكاتی كوشتنی 49 كەسی بێ تاواندا لەكاتی نوێژ خوێندندا و نوسیویەتی : بۆیە كرانە ئامانج چونكە موسڵمان بوون، لەبەرئەوەی رێزی خودایان گرتوە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە: باوكی كۆچكردووم هیچ كات نوێژی هەینی نەچواندوە، و زۆربەی كات لەگەڵیدا رۆیشتووم، هەستم بە ئاسوودەیی چركەكانی ئاشتی دەكرد لەو بەشداری كردنەدا.

بەریتانیا لە رۆژی هەینیدا هاوخەمییان لەگەڵ قوربانیەكاندا دەربڕیەوەو بەشدار بووان گوزارشتیان لە پالپشتی كردنی موسڵمانەكانی بەریتانیا كردوە. و بەرزترین سەركردە دینیەكانی یەهودی لە بەریتانیا حاخام مێرفیس، پرسەنامەی ئاراستەی قوربانیانی هێرشەكە كرد، لەم بارەیەوە وتی : ئەم هێرشە جۆرێكی زۆر خراپی تیرۆرە، بە توندی پلانی بۆ دانراوە، و پاڵنەرە بە نەخۆشی ئیسلاموفوبیا.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا تێریزا مەی: پرسەنامەی ولاتەكەی بۆ ئەم هێرشە تۆقێنەرە دەربڕی، و پۆلیسی بەریتانیاش رێكارە ئەمنیەكانی لە دەوروبەری مزگەوتەكان چڕ كردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و دڵنیایی دان بە نوێژ خوێنان تێیدا.

سەرچاوە: BBC
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا