شارپرێس:
دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی "ئەنجومەنی خۆجێیی" ئاگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە کە پیرۆزبایی نەورۆز لە عەفرین
قەدەغە دەکات.
لە کاتێکدا سبەینێ
ساڵوەگەڕی هێرشی داگیرکردنی عەفرینە لەلایەن سوپای تورکیا و چەکدارانییەوە، تا ئێستاش
خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو شارەن و پێشلکارییەکانیان بەردەوامە، دەوڵەتی تورک
لە ڕێگەی چەکدارەکانەوە بەناو بەڕێوەبەری ئەنجومەنی خۆجێیی عەفرین، ئاگادارییەکیان
بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزباییەکانی نەورۆزیان لە خەڵکی عەفرین قەدەغە کردووە.
ئاگادارییەکە بە دوو
زمانی تورکی و عەرەبی بڵاوکراوەتەوە و بەناوی سەرۆکی ئەنجومەن مۆرکراوە.
دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای
کوردستان، پێکهاتەکانی عەفرین ساڵانە پێکەوە مەراسیمی نەورۆزیان بەڕێوەدەبرد و
زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەشدارییان لە پیرۆزباییەکاندا دەکرد.
هـ ـ ب