شارپرێس:
كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی كوردستان 23 ملیار دینار قەرزی کۆمپانیا و بەڵێندەرە ئێرانییەکان ده‌داته‌وه.
کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە له‌سه‌دا 20ی قەرزی کۆمپانیا ئێرانییەکان بداتەوە، کە پێشتر لە شارەکانی هەرێم کاریان کردوە و پارەكانیان وەرنەگرتوە".
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مورته‌زا عه‌بادی، سەرکۆنسوڵی ئێران و رێباز حه‌ملان، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "له کۆبونه‌وه‌ی نێوان مورته‌زا عه‌بادی و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانی ئێرانی گفتوگۆ کراوە و هەردولا رێککەوتون لەسەر ئەوەی کە له‌سه‌دا 20ی قەرزی ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرە ئێرانییانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان کردوە بدرێتەوە".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران پێشتر رێككه‌وتبون له‌سه‌دا 15%ی قه‌رزی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان بدرێته‌وه.
ه.م