شارپرێس:
كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هات و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی پێكبهێندرێت، ئه‌ندامێكی جڤاتیش نیشتیمانی گۆڕانیش ده‌ڵێت، ده‌توانن به‌مزوانه سه‌رجه‌م كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته‌كانیان حكومه‌ت یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
هۆشیار عومه‌ر، ئه‌ندامی جڤانی نیشتیمانی گۆڕان دوای كۆبونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتیمانیدا به‌وردی باس له رێوشوێنه‌كانی به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له هه‌نگاوی داهاتوودا به ده‌نگدان سه‌رجه‌م كاندیدان بۆ پۆسته‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندید بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت هۆشیار عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان ده‌توانن له‌كاتێكی كه‌مدا سه‌رجه‌م كاندیده‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ئه‌و بابه‌ته لای ئه‌وان كێشه‌یه‌ك نابێت.
وتیشی، "له‌روی یاسایییه‌وه پێویسته سه‌ره‌تا یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مواربكرێته‌وه و پاشان سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت و دواتر كه‌سێك رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌پێی یاساش مانگێك مۆڵه‌تی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ش ویستێك هه‌یه و له رێكه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه".
هۆشیار عومه‌ر رونیشیكرده‌وه، "گۆڕان پڕه‌نسیپَێكی هه‌یه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت سیسته‌م په‌رله‌مانی بێت و سه‌رۆك له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌رپرسیار بێت، له‌م قۆناغه‌شدا له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
لە وەڵامى ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئەگەرى گۆڕانکاریى لە رێککەوتنى گۆڕان و پارتى هه‌یه هۆشیار عومه‌ر وتى، "ئەو رێککەوتنەى لەگەڵ پارتى کردومانە ئیمزاکراوە و تەواو کراوە، پارتى جەختیانکردوەتەوە کە ئەو رێککەوتنە جێبەجێ دەکرێت، لەو بەشەدا کە تایبەتە بە پۆستەکان و بەرکەوتەى هەڵبژاردن، ئێمە تەرکیزمان لەسەر ئەو پۆست و شوێنانە بوە کە دەتوانین لە رێگەیانەوە گۆڕانکارى و چاکسازى بکەین".
ه.م